وزەی ئەتۆمی ئێران: توانای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆممان هەیە، بەڵام پلانمان نییە دروستی بکەین

01-08-2022
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، توانای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە؛ داواش لە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات، یەکلایی بکەنەوە دەیانەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی کارا بکرێتەوە یان نا.
 
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیاکانی راگەیاند، ئێران توانای تەکنیکیی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لە پلانیاندا نییە ئەو جۆرە چەکە دروستبکەن.
 
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژەدان بە هۆشدارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لەبارەی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەڵێت، لەوانەیە بتوانن تووشی سەرئێشەیان بکەن، بەڵام ناتوانن پێشیان پێ بگرن، چونکە دەستیان بە رێوشوێنەکانی راگەیشتووە.
 
پێشتریش کەمال خەرازی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان هەیە، بەڵام بڕیاریان نەداوە ئەو کارە بکەن.
 
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران داوا لە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات، یەکلایی بکەنەوە دەیانەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی کارا بکرێتەوە یان نا و دەڵێت، ئەگەر نایانەوێت با چیدیکە کات بەفیڕۆ نەچێت.
 
لە لایەکی دیکەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا پەیامی جیددی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئاڵوگۆڕ کراون و لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئەنجام بگەن و گەڕێکی دیکەی دانوستاندن دەستپێبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانێکی بەحرێن لەلایەن ئێرانەوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

سوپای پاسداران: لە بەحرێن هێرشمان کردە سەر ناوەندێکی کۆمپانیای ئەمازۆن

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناخی سێیەمی "شەپۆلی 90ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راست 4"، چەندین پێگەی سەربازی و تەکنەلۆژیی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج، لە نێویاندا ناوەندێکی گەورەی کۆمپانیای ئەمازۆن لە بەحرێن.