دادی لوڕستان دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک خۆپێشاندەر پشتڕاست دەکاتەوە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری دادی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە شارەکانی ئەزنا و دڵفان ژمارەیەک کەسیان بە تۆمەتی پشێوی نانەوە دەستبەسەر کردووە.
 
سەعید شەهواری، بەڕێوەبەری دادی پارێزگای لوڕستان رۆژی هەینی 02-01-2026 رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دادگەکان راسپێردراون، بە خێرایی و تووندی بڕیار لەسەر دۆسیەکانیان بدەن. 
 
بەڕێوەبەری دادی پارێزگای لوڕستان خۆپێشاندەرانی ئەو پارێزگایە بە ئاژاوەگێڕ دەناسێنێت و دەڵێت، "نەرمی بەرامبەر ئەو کەسانە نانوێنن، ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵگە تێکدەدەن و دژایەتیی بنەماکانی دەسەڵاتی ئێران دەکەن."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری دادی لوڕستان، زۆربەی دەستبەسەرکراوان لە شارەکانی ئەزنا و دڵفانن. بەشێک لەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، تۆمەتی چالاکیی چەکدارانەیان دراوەتە پاڵ.
 
یوسف ئەحمەدی‌پوور، جێگری فەرماندەی پۆلیسی لوڕستان رایگەیاند، "پێنجشەممە لە خۆپێشاندانێکدا کە لە شاری خوڕمئاوای ناوەندی پارێزگاکە بەڕێوەچووە، کەسێکیان دەستبەسەرکردووە کە چەکی پێبووە."
 
لە چوارشەممەوە، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری لە پارێزگای لوڕستان دەستیپێکردووە و خۆپێشاندەران دژی دەسەڵاتی ئێران دروشم دەڵێنەوە. لە کوویەشت و دڵفانی ئەو پارێزگایە تاوەکو ئێستا چوار هاونیشتمانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

عەلی لاریجانی: دەبێت گەلی ئەمریکا بزانێت ترەمپ سەرکێشییەکەی دەستپێکرد

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وەڵامی هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی وەڵاتەکە دایەوە و رایگەیاند، "پێویستە ترەمپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە نێوخۆییەدا یەکسانە بە تێکچوونی دۆخی تەواوی ناوچەکە و لەنێوبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا."