رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران بە تووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و پەیامەکەی بە "بێباکانە و مەترسیدار" ناوبرد. راشیگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەییدان و "بە وردی دەزانن لە کوێ دەدەن،" ئەگەر سەروەریی وڵاتەکەی پێشێل بکرێت. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان، خۆپێشاندانەکان لە چەندین شاری ئێران بەردەوامە.
رۆژی هەینی 02-01-2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسی، "ئەوانەی لە ئێران کاریگەریی ناسەقامگیریی کاتیی نرخی دراویان لەسەر بووە، لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، کە مافی خۆیانە."
عێراقچی جیاوازی لەنێوان خۆپێشاندەران و ئەوانە کرد کە بە "ئاژاوەگێڕ" ناوی بردن و گوتی، "جیاواز لەوە [خۆپێشاندان]، ئێمە بینەری رووداوی ئاژاوەگێڕیی تووندوتیژ بووین، لەوانە هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیس و هەڵدانی مۆلۆتۆڤ بۆ ئەفسەرانی پۆلیس."
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، دۆناڵد ترەمپ هێزی لەنێو وڵاتەکەی خۆیدا بەکارهێناوە و دەڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوەپێکردنی پاسەوانی نیشتمانی لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە لەنێو سنوورەکانی ئەمریکا، ئەو دەبێت لە هەموو کەس باشتر ئەوە بزانێت کە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر موڵکی گشتی قبووڵ ناکرێت."
عێراقچی پەیامەکەی ئەمڕۆی ترەمپی بە "بێباکانە و مەترسیدار" ناوبرد، کە "رەنگە لەژێر کاریگەریی ئەوانەدا بێت کە لە دیپلۆماسی دەترسن."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عێراقچی هۆشدارییەکی تووندی داوە و دەنووسێت، "گەلی گەورەی ئێران هەر دەستوەردانێک لە کاروباری نێوخۆی رەتدەکاتەوە. بە هەمان شێوە، هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان لە ئامادەباییدان و بە وردی دەزانن لە کوێ بدەن، لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەریی ئێران."
ئەم گوتەیە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد و گوتی، "ئەگەر ئێران بە شێوەیەکی تووندوتیژ خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمە نەریتی ئەوانە، ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دەچێ. ئێمە چەکبەدەست و ئامادەین بۆ جووڵە."
لە گۆڕەپانی رووداوەکاندا، دۆخەکە گرژیی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە. میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران (وەک فارس نیوز) کوژرانی شەش کەسیان لە پێکدادانەکانی ئەم هەفتەیەدا راگەیاندووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ