فریاکەوتنی خێرای ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە شەش هەزار کەس بریندار بوون

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران دەڵێ، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، زیاتر لە شەش هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتەکە بریندار بوون و زیان بەر 11 نەخۆشخانە و شەش بنکەی فریاکەوتنیش کەوتووە.

شەوی پێنجشەممە، 05-03-2026، جەعفەر میعادفەر، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی ئێران ئاماری تایبەت بە بریندرانی شەش رۆژی جەنگی بڵاو کردەوە.
 
بەگوتەی جەعفەر میعادفەر، تاوەکو ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کەس بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بریندار بوون کە لەو ژمارەیە، هێشتا 2500ـیان لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران باسی لەوە کرد، هەر لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەش بنکەی فریاکەوتن و 11 بەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە.
 
جەعفەر میعادفەر بەبێ ئاماژەدان بە ژمارەی گشتیی کوژراوان گوتی، تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکاندا، ئەندامێکی فریاکەوتنی خێرا کوژراوە و 27ـی دیکەش بریندار بوون.
 
هەر ئەمڕۆ پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئامارێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە هێرشکراوەتە سەر زیاتر لە 3500 یەکەی نیشتەجێبوون و زیاتر لە 500 یەکەی بازرگانیش بە تەواوی خاپوور کراون.
 
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران

تاران بە چڕی بۆردوومان کرا

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، چەند ناوچەیەکی جیاواز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تارانی پایتەخت رووبەڕووی هێرشێکی چڕی ئاسمانی بوونەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت