رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، چەند ناوچەیەکی جیاواز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تارانی پایتەخت رووبەڕووی هێرشێکی چڕی ئاسمانی بوونەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت.
کاژێر 01:50ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 07-03-2026، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، جارێکی دیکە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرش کراوەتە سەر تاران. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئامانجی هێرشەکان بنکە و بارەگا سەربازییەکان بووە، بنکە سەربازییەکان لەو شوێنانە کراونەتە ئامانج لەوانە فڕۆکەخانەی میهرابادە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی میهراباد، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران بیستراوە. هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەنگی تەقینەوە لە مهاباد و سەقز بیستراوە، بەڵام هێشتا زیانەکان رانەگەیێندراون.
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی دوایین ئاماری دامەزراوەی شەهید و کەمئەندامانی ئێران؛ تاوەکو ئێستا کوژرانی 1332 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و شەش هەزار و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ