بەربژێرانی نەریتخواز هێرشدەکەنە سەر رووحانی

06-06-2021
فریا یونسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم دیبەتی بەربژێرانی سەرۆککۆماری ئێران کە لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە بەشێوەی راستەوخۆ پەخشکرا، پێنج بەربژێری نەریتخواز تۆمەتی زۆریان دایە پاڵ حکومەتەکەی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران. بەرپرسانی حکومەت داوایانکردووە تەلەڤزیۆن دەرفەتیان بداتێ وەڵامی تۆمەتەکان بدەنەوە.
 
مەحموود واعزی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆماریی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیری ناوخۆ دەڵێ: بەربژێرەکان تۆمەتی ناڕەوایان داوەتەپاڵ حکومەت، زانیارییەکانیان بەلاڕێدا بردووە، ئاماری هەڵەیان خستووەتەڕوو، پڕوپاگەندەی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە و نادادپەروەرانە دژی حکومەت قسەیان کردووە.
 
عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکومەتیش داوای لە سەرۆکی رێکخراوی تەلەڤزیۆنی ئێران کردووە، بەپێی یاسا بە زووترین کات دەرفەتیان پێبدرێت وەڵامی تۆمەتەکان و بابەتە ناڕەوا و ناڕاستەکان بدەنەوە.
 
لە حەوت بەربژێر پێنجیان نەریتخوازن کە دوو بەربژێرە ریفۆمخوازەکەیان وەک نوێنەری روانگەی حکومەتی رووحانی لەبەرچاو گرتبوو، حکومەتێک کە لەگەڵ زۆر کێشەی ئابووریدا بەرەوڕووە.  
 
عەلی رەزا زاکانی، بەربژێری نەریتخواز دەڵێت، "حکومەتەکانی پێشووتر بە پارەی نەوت بەڕێوەدەچوون، بەڵام حکومەتی رووحانی بە پارەی گیرفانی خەڵک خۆی بەڕێوەدەبات. من لێرە لەجێی حکومەتی رووحانی و بەڕێز هیممەتی داوای لێبووردن لە خەڵک دەکەم. کەس بەرپرسیارێتی ئەم حکومەتە لە ئەستۆ ناگرێ". 
 
موحسین رەزایی، بەربژێرێکی دیکەی نەریتخواز دەڵێت، "حکومەتی رووحانی، بەداخەوە رەشترین حکومەتی 40 ساڵی رابردوو بووە، ئەگەر ببمە سەرۆککۆمار لە یەکەم دەرفەتدا، بەڕێز هیممەتی و چەند کەسێکی دیکەش لە حکومەتی بەڕێز رووحانیدا دەدەمە دادگا. بەڕێز هیممەتی تۆ کە ئەمڕۆ وەک نوێنەری بەڕێز رووحانی لێرە دانیشتووی، وڵاتتان تێکوپێک داوە".
 
لە بەرامبەردا عەبدولناسر هیممەتی، بەربژێرێکی ریفۆمخواز و سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئێران دەڵێت، "من نوێنەری بەڕێز رووحانی نیم، من لەبەر جیاوازیی بۆچوون لەگەڵ بەڕێز رووحانی، لە سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندیی لادرام. بەڵام ئەوە بڵێم کە بەڕێز رووحانی هەم بەهێزتر، هەم سیاسیتر، هەم شارەزاتر و هەم بۆ دەربڕین لە ئێوە باشترە". 
 
خاڵی دیاری یەکەم دیبەیت هەر ئەم هێرشانە بۆ سەر یەکدی بوون، کەچی دیبەیتەکە بۆ خستنەڕووی بەرنامە ئابوورییەکانی بەربژێرەکان بوو، ئەوان باسیان لە کێشە ئابوورییەکان دەکرد، دوو لایەن یەکدییان وەک هۆکاری کێشە ئابوورییەکان لە قەڵەمدا، بەڵام هیچیان رێگەچارەیەکی ئەوتۆیان پێشنیاز نەکرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. شلێر رەشیدی، چالاکڤانی مافی ژنان و پسپۆڕی کۆمەڵناسیی سیاسی

د. شلێر رەشیدی: لە ئێران تووندوتیژیی دژی ژنان لە زیادبووندایە

چالاکڤانی مافی ژنان و پسپۆڕی کۆمەڵناسیی سیاسی، د. شلێر رەشیدی رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی تووندوتیژی دژی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو بۆشاییە قووڵەیە کە لەنێوان "ئاستی بەرزی تێگەیشتنی ژنان" و "یاسا و دابونەریتە کۆنەکان"دا دروست بووە.