سوپای پاسداران دەڵێ، سێ پێگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج

07-03-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 07-03-2026 بە مووشەک سێ پێگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج؛ هۆشداریش دەداتە ئەو حیزبانە کە لە ئەگەری هەر جووڵەیەک دژی خاکی ئێران، "وردوخاشیان" دەکەن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاژێر 04:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە یەکەی مووشەکیی سوپاکە هێرشی کردووەتە سەر پێگەی ئەو هێزانەی تاران بە "گرووپە جوداخوازەکان" ناویان دەبات و لە سێ خاڵی جیاوازەوە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان ئامانجەکانیانیان پێکاوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هێرشەکەوە هۆشدارییەکی تووندی بە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان داوە و دەڵێت: "ئەگەر ئەو گرووپە جوداخوازانەی لە هەرێمی کوردستانن، هەر جووڵەیەک دژی یەکپارچەیی خاکی ئێران بکەن، وردوخاشیان دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

بەرپرسێکی نووسینگەکەی: تەندروستیی موجتەبا خامنەیی جێگیرە و سەرپەرشتیی دانوستاندنەکان دەکات

بەرپرسێکی باڵا لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، موجتەبا خامنەیی لە "تەندروستییەکی تەواودایە" و بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات، بەتایبەت سەرپەرشتیکردنی دۆسیە سەربازییەکان و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا.