گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران: سیستمی راداریی ئیسرائیل تێکشکێنراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی لەنێوبردنی بەشێکی زۆری توانای راداریی ئیسرائیل، هێزەکانیان دەتوانن ئاسانتر لە رابردوو و بە وردییەکی زیاترەوە، ئامانجە سەربازییەکان لە حەیفا بپێکن.
 
ئەمیر ئەکرمینیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەدا گورزی کاریگەریان لە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل وەشاندووە.
 
بە گوتەی گوتەبێژەکە، "بەشێکی سەرەکی لە توانای راداریی ئیسرائیل لەناوبراوە"، ئەمەش وایکردووە دەستی ئەرتەش بۆ بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکان کراوەتر بێت.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاتووە: "هێزەکانی سوپا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەدا توانیویانە ئاسانتر لە رابردوو و بە وردییەکی زیاترەوە ئامانجەکان بپێکن."
 
سوپای ئێران جەخت دەکاتەوە کە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژی و هەڕەشەیەکدا، "وەڵامی هاوسەنگ، خێرا و یەکلاکەرەوە"ـیان دەبێت و لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرگریکردن لە وڵات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەیدانی ئازادی. وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەمڕۆ لە هەموو رۆژەکان کەمتربوون

لە یازدەیەمین رۆژی شەڕی ئەمریکا- ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردنە ئامانجەکانی داوودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لە ئێران کەمتربوو لە هەموو رۆژانی رابردوو.