عێراقچی: دوژمنان ناچار دەکەین دان بە بەهێزی گەلی ئێراندا بنێن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەڕەرای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، "پشتیوان بە خودا بەهێزەوە بەردەوام دەبین و دوژمنانمان ناچار دەکەین کە دان بە هێزی گەلی ئێراندا بنێن."
 
رۆژی هەینی، 13ی ئاداری 2026، رۆژی جیهانیی قودس لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بەڕێوەچوو. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە تاران بەشداری لە رێپێوانە جەماوەرییەکەدا کرد و لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەڕێوەچوونی رۆژی قودس لە ژێر کاریگەریی جەنگدا قسەی کرد.
 
عەباس عێراقچی رایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژی قودسە لە ئێران و سەرەڕای هێرشە دڕندەکانی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا، ئێمە رووبەڕووی ئامادەبوونی بە ملیۆنان کەس لە گەلی ئێران، چ لە تاران و چ لە شارەکانی دیکە بووینەتەوە و ئەمەش پێشاندەری ئیرادە و ویستی پتەوی ئێرانییەکانە بۆ پشتگیری لە کۆماری ئیسلامی، بۆ پشتیوانی لە قودس، بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و هەموو ئەو ئامانجە نەتەوەییانەی کە لەم ساڵانەدا هەمانبووە و ئێمەیان گەیاندووەتە ئێستا."
 
عێراقچی دەڵێت:"،پشتیوان بە خودا بەهێزەوە بەردەوام دەبین و دوژمنانمان ناچار دەکەین کە دان بە هێزی گەلی ئێراندا بنێن." 
 
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە بازارەکانی جیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "نرخی نەوت روو لە زیادبوونە و ئەمەش ئەنجامی کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا. ئەوانن کە ئەم بەڵایەیان بۆ ناوچەکە دروست کردووە و دەبێ وەڵامدەر دەبن."
 
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 14ـیەم رۆژەوە و تاوەکو ئیستا بەردەوامە.
 
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە. لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە.
 
رۆژی جیهانیی قودس، بۆنەیەکی فەرمییە لە رۆژژمێری کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ساڵێک دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ، لە رۆژی 7ی ئابی 1979ی زاینی بە فەرمانی ئیمام خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دیاریکراوە و ساڵانە وەکو پشتگیرییەک بۆ گەلی فەلەستین و بەمەبەستی یەکگرتووی زیاتری جیهانی ئیسلامی لە بەرامبەر ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
 
بۆنەکە دەکەوێتە دوایین هەینیی مانگی رەمەزان و ساڵانە لە ئێران و چەندین وڵاتی جیهان گردبوونەوە و خۆپێشاندان بۆ پشتگیری لە خەڵکی فەلەستین و سەرکۆنەکردنی ئیسرائیل بەڕێوەدەچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی بۆردوومانەکە

لە مازەندەرانی باکووری ئێران هێرشکرایە سەر بنکەیەکی ئاسمانی

هێرش کرایە سەر ناوچەی ''سەفی ئاباد''ـی بێهشەهری باکووری ئێران. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هێرشەکەدا رادارێکی بنکەی ئاسمانیی پاسەوانی سنووری سوپای پاسداران بۆردوومان کراوە.