لە لوڕستان دەست بەسەر 43 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

18-08-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای لوڕستان 39 فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیر کران. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، دەست بەسەر 43 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریشدا گیراوە.
 
یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 17-08-2025، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکاندا، لە سنووری پارێزگاکە دەستیان بەسەر 43 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە.
 
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیشدا گیراون کە بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەکارهێنراون.
 
بەگوتەی یەحیا ئیلاهی، جیا لە دەستگیرکردنی 39 فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان، 88 ئالوودەبووش لە سنووری پارێزگاکە کۆکراونەتەوە و گوێزراونەتەوە بۆ بنکەکانی شیاندنەوە.
 
پارێزگای لوڕستان بەهۆی هاوسنووربوونی لەگەڵ پێنج پارێزگای خوزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، مەرکەزی، هەمەدان و ئیسفەهانی ئێران، هەروەها دوو پارێزگای کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو ترانزێت بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر چی بۆ دەرەوە و چی بۆ نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردەهێندرێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکانی پۆلیسی نەهیشتنی مادە هۆشبەرەکانی لوڕستان، ساڵانە لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر زیاتر لە 15 تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا دەگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەری جەنگ رەتناکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ، بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکاوە، زیانی بەرچاو بەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی وڵاتەکەی کەوتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەکارهێنانی ''ئاشتییانە''ـی وەزەی ئەتۆم هەڵناگرن.