گومرگی ئێران: لە 8 مانگدا زیاتر لە 6.4 ملیۆن مۆبایل هاوردە کراون

21-12-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی گومرگی ئێران، لە 8 مانگی رابردوودا زیاتر لە 6.4 ملیۆن مۆبایل هاوردەی ئەو وڵاتە کراون.
 
گومرگی ئێران ئاماری نوێی هاوردەکردنی مۆبایلی بڵاوکردەوە و دەڵێ، لە 8 مانگدا (لە 21-03-2025 تاوەکو 21-11-2025)، 6 ملیۆن و 400 هەزار مۆبایل هاوردەی ئەو وڵاتە کراون، کە زۆرترینیان لە ئیماراتەوە بوون. 
 
هەر بەپێی ئاماری گومرگی ئێران، لەو ژمارەیە 5 ملیۆن و 926 هەزار مۆبایل کە بایی 1 ملیار و 176 ملیۆن دۆلار بوون، بەشێوەی بازرگانی هاوردە کراون. بەشەکەی دیکەش کە 474 هەزار مۆبایل بوون لە رێگەی گەشتیارییەوە هاوردە کراون.
 
مۆبایلەکان لە چین، ئیمارات، عێراق، سووریا و تورکیاوە هاوردە کراون.
 
گومرگی ئێران دەڵێ، هاوردەکردنی مۆبایل بۆ ئێران بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 بە رێژەی 13٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023، بە رێژەی 32٪ کەمی کردووە.
 
بە پێی ئاماری گومرگی ئێران، ساڵی 2024 نزیکەی 12 ملیۆن مۆبایل بە بەهای زیاتر لە 2.4 ملیار دۆلار هاوردەی ئەو وڵاتە کرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.