لەنێو هێزەکانی ئێران دەسەڵات چۆن دابەش بووە؟

19-06-2025
هیوا جەمال
زنجیرەی دەسەڵاتی سەربازیی لە ئێران
زنجیرەی دەسەڵاتی سەربازیی لە ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرزترین دەسەڵاتداری گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
 
هەر ئەو سەرۆك ئەركان و فەرماندەی باڵای سەربازی بڕیار لێ دەدات و دایدەنێت، لە رۆژی هەینی رابردووەوە 13-6-2025 خامنەیی ناچاربوو كۆمەڵێك بڕیار بۆ جێگرتنەوەی ئەو فەرماندانە دەربكات كە لە بۆردوومانی رۆژی یەكەمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كوژران.
 
زنجیرەی دەسەڵاتی سەربازیی لە ئێران لە خوار خامنەییەوە بەسەر سێ بەش دا دابەش دەبێ و دوو بەشیان چەندین لقیان لێ دەبێتەوە، بەڵام دیارترینیان سوپای پاسدارانە كە یەكێك لە لقەكانی سوپای قودسە.
 
لە ماوەی هەفتەیەكدا زۆرترین ئەو فەرماندانە كراونەتە ئامانج كە لە ستوونی پاسداران بوون.
 
بەهۆی زیاتر بەئامجگرتن و تەنانەت هەڕەشەی كوشتن لەلایەن ئیسرائیلەوە، عەلی خامنەیی لە دوو رۆژی رابردوو، هەندێ لە دەسەڵاتەكانی شۆڕكردەوە بۆ سوپای پاسداران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە