پزیشکیان: ئەمریکا بەهۆی بێتوانایی ئیسرائیلەوە ناچار بوو بێتە گۆڕەپان

22-06-2025
جووتیار قارەمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ئەمریکا دوای ئەوەی "بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنی"ـی بینی، ناچار بوو خۆی بێتە گۆڕەپانەکە. دەشڵێت، کاتی ئەوە هاتووە ناکۆکییەکان وەلا بنرێن و توانای گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە بەکاربهێنرێت.
 
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئەم بەرەبەیانییەی ئەمریکاوە بۆ سێ لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی گوتی: "ئەم دەستدرێژییە نیشانی دا کە ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی کردەوە دووژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنییە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
 
پزیشکیان گوتیشی: "هەرچەندە سەرەتا هەوڵیان دا رۆڵی خۆیان بشارنەوە، بەڵام دوای وەڵامی یەکلاکەرەوە و رێگریکارانەی هێزە چەکدارەکانمانان و بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنییان بینی، ناچار بوون خۆیان بێنە گۆڕەپانەوە."
 
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو زیان و کوژرانەی فەرماندە و زانا و خەڵکی ئێران کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتووەتەوە، "ئێستا کاتی ئەوەیە ناکۆکییەکان وەلا بنرێن و توانای مەزنی گەل بەکاربهێنرێت." گوتیشی: "گەلی ئێران چەندینجار نیشانی داوە کە بۆ پاراستنی ئاو و خاکی ئەم نیشتمانە، لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەن."
 
 
لە دەیەم رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/06/22 ئەمریکا هاتە ناو جەنگەکە، کاژێر دەوروبەری 02:50 خولەکی بەرەبەیان دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران و وێرانیان کردوون.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە

سوپای پاسداران گرتە ڤیدیۆیی شەپۆلی 51ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینە 4"ی بڵاوکردەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ساتەکانی ئامادەکردن و هەڵدانی مووشەکەکان لە چوارچێوەی شەپۆلی 51ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیانە-4" نیشان دەدات