لە رۆژهەڵاتی کوردستان بازاڕی فۆرێکس گەرمە

29-11-2023
لە بازاڕە داراییەکاندا لە رێگەی ئۆنلاین بازرگانی بە دراوی بیانی، زێڕ، نەوت و پشکی کۆمپانیاکان دەکرێت.
لە بازاڕە داراییەکاندا لە رێگەی ئۆنلاین بازرگانی بە دراوی بیانی، زێڕ، نەوت و پشکی کۆمپانیاکان دەکرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشێک لە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتێک داهاتی پێویستییان لە پیشە سەرەکییەکاندا دەست ناکەوێت، دەست بە کارکردن لە بازاڕی فۆرێکس و بازاڕەکانی دیکەی ئۆنلاین دەکەن.
 
لە بازاڕە داراییەکاندا لە رێگەی ئۆنلاین بازرگانی بە دراوی بیانی، زێڕ، نەوت و پشکی کۆمپانیاکان دەکرێت. چالاکبوون لەو بازاڕانەدا پێویستیی بە شارەزایی و ئەزموونی پێویست هەیە و بێ ئەوانە، هەر کەس خۆی لێ بدات، زەرەر دەکات.
 
لە بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندی جیاواز بۆ فێرکردن و راهێنانی ئەو کەسانە کراونەتەوە کە دەیانەوێت فێری بازاڕەکە ببن. ئەوان فێریان دەکەن، چۆن لەو بازاڕە ئاڵۆزەدا سەرمایەکەیان بپارێزن و قازانج بکەن.
 
فۆرێکس لە جیهاندا بازاڕێکی نوێ نییە، بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نوێیە و خەریکە پەرە دەستێنێت. کۆمەڵێک کۆمپانیاش سەرمایە بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەن کە شارەزاییان لە بازاڕە داراییەکاندا هەیە. بەشێک لە داهاتەکە بۆ کۆمپانیاکە و ئەوی دیکەش بۆ ئەو کەسە دەبێت کارەکە دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە