بەنگین رێکانی: مووچەی مانگی یەک کێشەی نابێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، "بابەتی شاخەوان عەبدوڵلا کەسی و سیاسی بووە و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە گفتوگۆداین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار".
 
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، "یەکێتی لەگەڵ دەنگدان نەبوو بە شاخەوان عەبدوڵڵا".
 
بەنگین رێکانی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی پێوە کردووە و گوتویەتی، "دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی دەدەین".
 
مووچەکانی مانگی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو و مووچەی ئەم مانگە
 
بەنگین رێکانی لەبارەی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ دەڵێت، "هیچ کێشەیەک لەسەر مووچەی ئەم مانگە نییە".
 
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو دوو مووچەیان وەرنەگرت. بەنگین رێکانی دەڵێت، وەکو پارتی داوایان کردووە ئەو دوو مووچەیەش خەرجبکرێت.
 
ئەو وەزیرەی عێراق دەشڵێت، ئەگەری خەرجکردنی دوو موچەکە "کەمە"
 
یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
 
بەنگین رێکانی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە دەڵێت، لایەنەکانی عێراق داوایان کردووە بە یەک بەربژێر روو لە بەغدا بکەن. 
 
زانیاریی زیاتر...
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە