رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە پارێزگای دیالە 4 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 8ی دیکە بریندار بوون کە سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق بوون.
بۆردوومانەکەى سەر ئەو گرووپەى حەشدى شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکى ئادارى 2026 کراوە.
عەمید هەیسەم شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە لە سنووری قەزای شارەبان بووە.
دەستەى حەشدى شەعبی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، چوار چەکدارەکەى کوژراون سەر بە لیواى 41ى دەستەکەن.
لیواى 41ى حەشدەی شەعبی سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەقە کە قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتیەتى.
لیواکە ئەمریکاو ئیسرائیلی بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکردووە.
ئەو کەسانەی کوژراون بە ناوەکانی محەممەد موسەوى، بەشار موسەوى، موراد عگێلى، حەیدەر خالیدن.
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: " روون نییە هێرشەکە بە درۆن یان مووشەک بووە"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ