ناوچەیەکی پارێزگای دیالە بۆردوومانکرا و قوربانیی لێکەوتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەیەکی سنووری قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە بۆردوومان کرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.
 
عەمید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بۆ "تۆڕی  میدیایی رووداو" پشتڕاستی کردەوە کە بۆردوومانەکە لە سنووری قەزای شارەبان روویداوە و قوربانی لێ کەوتووەتەوە. بەڵام گوتی، "هێشتا وردەکاریی تەواومان بەدەست نەگەیشتووە."
 
هاوکات، سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "بەپێی زانیارییەکان سەرەتاییەکان، دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "تاوەکو ئێستا لایەنی ئەنجامدەری بۆردوومانەکە نادیارە و روونیش نییە درۆن یان مووشەک بووە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکە دەستیپێکردووە."
 
لە لایەکی دیکەوە فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، تا ئەو ساتە هیچ کوژراو و بریندارێکی ئەو رووداوە نەگەیەندراونەتە ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگاکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی حیزبی دەعوە

حیزبی دەعوە: کوژرانی خامنەیی دەستدرێژییە بۆ سەر ئیسلام و تەختی ستەمکاران دەهەژێنێت

حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە "شەهیدبوونێکی مێژوویی و پڕ لە شکۆ" ناودەبات و هۆشداری دەداتە بکەرانی هێرشەکە، "دەبێت بەرپرسیارێتیی تەواوی لێکەوتەکان هەڵبگرن."