رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی ئاداری 2026 لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی سەید عەلی خامنەییمان پێگەیشت کە چووە لای پەروەردگاری و پەیوەندی بە کاروانی باپیرانی لە ئەهلی بەیت، و هەروەها هاوڕێ شەهیدەکانی (قاسم سولەیمانی، ئەبو مەهدی موهەندیس و حەسەن نەسروڵڵا) کرد."
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە بە کوژرانی خامنەیی، "مەیدانی حەق، سوارچاکێکی دیار و سەرکردەیەکی گەورەی خۆی لەدەستدا."
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی "ئومەتی ئیسلامی و گەلی دۆستی ئێران" کردووە.
رۆژی شەممە 28-02-2026 ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر ئێران و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەک بەرپرسی هەرە باڵای ئێران کوژران کە دیارترینیان عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ