رووداو دیجیتاڵ
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران و موسڵمانان دەکات.
لە پەیامەکەیدا، عەلی سیستانی رایگەیاندووە، "بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەین بۆ شەهیدبوونی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی."
عەلی سیستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆڵی عەلی خامنەیی لە "بەڕێوەبردنی" کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی رابردوودا لای هەمووان روون و ئاشکرا بووە.
مەرجەعی باڵای شیعەکان باس لەوە دەکات لە ئامانجی "دووژمنان لەم تیرۆرکردنە و هێرشە سەربازییە بەرفراوانە" لێدان لە وڵاتی ئێرانە.
عەلی سیستانی لە پەیامەکەیدا داوا لە گەلی ئێران دەکات کە "لەپێناو رێگەنەدان بە سەرخستنی پیلانی دووژمنان، لەم دۆخە هەستیارەدا یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانیی خۆتان بپارێزن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ