باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی: دامەزراوە داراییەکان بەرپرسن لەوەی کێ پارەدار دەکەن

02-07-2025
A+ A-

رووداو – هەولێر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە رووداوی راگەیاند، دەبێت هەموو دامەزراوە داراییەکان ئەو کەسانە بناسن کە لە دامەزراوەکان سوودمەند دەبن.
 
رۆژی چوارشەممە، 2ـی تەممووزی 2025 ئاندی هالووس، راوێژکاری دیپلۆماسیی گشتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی ئاستەنگ بۆ مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەڵامی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە واشنتن دایەوە. 
 
ئاندی هالووس رایگەیاند: "گرنگە ئاماژە بەوە بکرێت کە ھەموو دامەزراوە داراییەکان بەرپرسیاریەتی ئەوەیان لەسەر شانە کە ھاوتەریب بن لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بۆ زانینی سوودمەندەکانیان و لایەندارییان."
 
ئەو راوێژکارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانی قووڵی ئەمریکای لەبارەی "ئەو گرووپە میلیشیاییانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و وەک تیرۆریست ناسێندراون" دووپات کردەوە و رایگەیاند،  ئەو گرووپانە "هەڕەشە لە ئەمریکییەکان و سەقامگیریی عێراق دەکەن."
 
ئاندی هالووس ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی "ئەو گرووپانە کۆنترۆڵ بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات لەسەر پێشێلکردنی یاسای عێراقی."
 
ئەو راوێژکارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەشڵیت: "ھەبوونی کۆنترۆڵی بەھێز بەسەر سپیکردنەوەی پارە و رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر دەبێتە مایەی پاراستنی سیستمی دارایی لە خراپبەکارھێنان."
 
ئەم وەڵامەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دەنگۆی ئەوە هەبوو واشنتن گوشاری لەسەر حکومەتی عێراق دروست کردبێ و گوایە ئەوەش هۆکاری درەنگ دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووی حەشدی شەعبی بوو.
 
ئەو کێشەیە سەریهەڵدا، دوای ئەوەی کۆمپانیای (کى کارد) بۆ گواستنەوەی پارە لە رێگەی ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم)ەوە، ئامادە نەبوو مووچە بۆ کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی بگوازێتەوە.
 
دەستەی حەشدی شەعبی زیاتر لە 138 هەزار چەکدار و کارمەندی فەرمی هەیە، کە مووچە لە حکومەت وەردەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.