جەمال کۆچەر: حکومەتی عێراق تاوەکو مانگی حەوت دەتوانێت پرۆژەیاسای بودجە بنێرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی فیدراڵی تاوەکو مانگی تەممووزی ئەمساڵ کاتی لەبەردەمدایە بۆ رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان. دەشڵێت: "تاوەکو یاسای بودجە پەسند دەکرێت، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە میکانیزمی ئێستا بەردەوام دەبێت."
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 03-05-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "حکومەتی عێراق دەتوانێت تاوەکو مانگی شەش و حەوتیش پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات و کێشەی یاسایی دروست نابێت، هەرچەندە بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی دەبوو لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو رەوانە بکرایە."
 
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، حکومەت دەتوانێت پڕۆژەیەکی هاوشێوەی "یاسای ئاسایشی خۆراک" رەوانەی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی بەردەستی هەبێت بۆ راپەڕاندنی پڕۆژەکان، چونکە مووچە و خەرجییە پێویستەکان ئێستا بەگوێرەی بنەمای (یەک لەسەر دوازدە)ی یاسای کارگێڕیی دارایی فەراهەم کراون.
 
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، جەمال کۆچەر دڵنیایی دەدات کە پڕۆسەی ناردنی مووچە راناوەستێت و گوتی: "بە هەمان میکانیزمی ئێستا، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی یاسای بودجە پەسند دەکرێت."
 
ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مووچە لە بەغداوە، مانگانە پێویستە لیستی مووچە، تەرازوی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی رەوانە بکات. هاوکات وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەبێت بە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی پشتڕاستی بکاتەوە کە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە راگیراوە، ئینجا پارەی مووچە خەرج دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەسیکۆدا

دەروازە سنوورییەکانی عێراق: لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان کار بە ئەسیکۆدا دەکرێت

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی 'ئەسیکۆدا' لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، "لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە رێکارەکان کردووە."