یەکەم کاروانی چیمەنتۆ لە دەروازەی وەلیدەوە رەوانەی سووریا کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، یەکەمین کاروانی چیمەنتۆی عێراقی، لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلیدەوە رەوانەی سووریا کرا.
 
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکەمین کاروانی چیمەنتۆی عێراقی کە بۆ هەناردەکردن تەرخانکراوە لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلیدەوە رەوانەی سووریا کرا.
 
دەروازەی سنووریی وەلید، دەکەوێتە سنووری قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق.
 
عەلائەدین قەیسی دەڵێت: "ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ سەرکەوتنی ئەو رێکارانەی لە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکاندا پەیڕەو دەکرێن، هاوکات دەبێتە هۆی چەسپاندنی پرەنسیپی هاوئاهەنگی و تەواوکاری لەنێوان دامەزراوە حکومییەکاندا".
 
گوتەبێژی دەستەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دەروازەی سنووریی وەلید لە رووی رێکارە هونەری و کارگێڕییەکانەوە لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە، ئەمەش وای لێدەکات رۆڵێکی سەرەکی لە ئاسانکاریی جوڵەی کاڵاکان و گەشەپێدانی چالاکییە بازرگانییەکاندا بگێڕێت.
 
دوای 11 ساڵ لە داخستن، رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، دەروازەی سنووریی وەلید لە رۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا بە فەرمی کرایەوە. هەمان رۆژ لە رێگەی ئەو دەروازەوە هەناردەکردنی نەوتی رەش لە رێگەی سووریاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەردۆغان و عەلی زەیدی

ئەردۆغان بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات سەردانی ئەنقەرە بکات

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بانگهێشتی کرد لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی تورکیا بکات.