سێ ملیار دیناری هاتووچۆى عێراق دەدزرێت و لە خانوویەکى تەواونەکراودا دەدۆزرێتەوە

04-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوار تۆمەتبارى دۆسیەیێکى دزینى پارە لە بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى عێراق، دانیان بەوە دا ناوە، کە زیاتر لە سێ ملیار دیناریان بردووە و لە خانوویێکى تەواونەکراودا شاردوویانەتەوە.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 4ـی ئادارى 2025) ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو دۆسیەیەى بڵاوکردەوە.
 
دادگەى لێکۆڵینەوەى رەسافە کە تایبەتە بە دۆسییەکانى گەندەڵى و سپیکردنەوەى پارە، دانپێدانانى چوار تۆمەتبارى سەرەکیی ئەو دۆسیەیەى پەسندکردووە، کە تایبەت بووە بە دزین و شاردنەوەى ئەو بڕە پارەیەى لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆى عێراق براوە. 
 
ئەو چوارکەسە، سێ ملیار و 300 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕیان لە خانوویەکى تەواونەکراوى ناوچەى شەعب لە بەغدا شاردووەتەوە، کە پارەى ئەو دۆسیەیەى گەندەڵییە بوون. 
 
ئەو چوار کەسە براى هاوژینى تۆمەتبارى سەرەکیی دۆسیەکە بوون، کە پێشتر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیرکراوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە