رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێکخەر لە سنووری پارێزگای دیالە روویدا. کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، خەڵکی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکە هەستیان پێکردووە.
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری میقدادیە لە نزیک دەریاچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە روویداوە.
قوڵایی بوومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر بووە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هاووڵاتییانی دانیشتووی نزیک لە شوێنی بوومەلەرزەکە هەستیان پێکردووە.
محەممەد کەمال، کەشناس و شارەزای بوومەلەرزەزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە کاژێر 11:46ـی نیوەڕۆی هەینی رووداوە و چەقەکەی گۆڕستانی مەهدی کەریم بووە لە تەنیشت گوندی نەهرەوان لە پارێزگای دیالە".
بەگوێرەی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، مانگی رابردوو 52 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ