نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

04-04-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی دەکەوێت.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
 
دڵشاد شەهاب گوتی، "بەپێی یاسا و وەکو کارەکتەرێکی کاریگەر و بەهێزی کوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسە لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە و تەنگژەکان، نەهێشتنی گرفتە ئابوورییەکان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و مووچە و نەوت".

 

 

 
بەپێی زانیارییەکان، هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق.
 
لەو بارەیەوە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە حکومەتی لەسەر دامەزراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە، بەڵام لە راستیدا جێبەجێ نەکران".
 
دڵشاد شەهاب دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی مەبەستیەتی نێوانی هەولێر و بەغدا تۆکمە و باش و دۆستانە بێت، بە قسە و لێدوانی میدیایی تێکنەچێت و لە داهاتوودا خەڵک باجەکەی بدات و ببێتە هۆکاری دواخستن و خەرجنەکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.