بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا: هەڕەشە لەسەر بوونی کوردی فەیلی هەیە

04-10-2021
گۆڤەند مستەفا
شوان محەممەد، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا
شوان محەممەد، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، کەسانێک هەن خۆیان بە کورد دانانێن، بەڵام پێشبڕکێ لەسەر کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی دەکەن، ئەمەش بە "هەڕەشەیەکی جیددی" دەزانێت لەسەر بوونی کوردانی فەیلی.
 
رۆژی دووشەممە 04-10-2021، شوان محەممەد، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە کوتی ناوەندی پارێزگای واست قسەی بۆ هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو کرد و رایگەیاند، "لە سنووری لقی پێنج تەنیا لە شاری بەغدا و شاری کوت بەربژێرمان هەیە؛ لە بەغدا بەربژێرمان هەیە و لە شاری کوتیش بەربژێرێکمان هەیە بۆ کۆتای کوردانی فەیلی".
 
لە کۆتای کوردانی فەیلی لە شاری کوت، 10 بەربژێر هەن، شوان محەممەد دەڵێت، "لە زۆر لاوە هەڕەشە لە بوونی کوردانی فەیلی دەکرێت، بەربژێرکردنی کەسێک کە خۆی بە کورد دانەنێت و پێشبڕکێ لەسەر کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی بکات، یەکێکە لەو هەڕەشانەی لەسەر بوونی کوردانی فەیلی هەیە و بەلای ئێمەشەوە هەڕەشەیەکی جیددییە. ژمارەیەکیان دەڵێن فەیلین، بەڵام ناڵێن کوردین و دەیانەوێت فەیلی وەکو نەتەوەیەکی دیکە پیشانبدەن و لە کوردی جیابکەنەوە".
 
بە گوتەی بەرپرسی لقی 5ی پارتی، "پارتە ئیسلامییە سیاسییەکان دەیانەوێت ئەو کورسییەی تایبەتە بە کوردانی فەیلی، ئەویش کۆنترۆڵ بکەن؛ دانانی تاکە کورسییەکیش بۆ کۆتای کوردانی فەیلی نایەکسانییەکە لە مافی کوردانی فەیلی لە شاری کوت".
 
شوان محەممەد پێیوایە، بەربژێرەکەی ئەوان بەهێزە نەک هەر لەنێو کوردەکان، بەڵکو "برا عەرەبەکانیش بەڵێنی ئەوەیان داوە دەنگی پێبدەن، چونکە نموونەی هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی لەسەر واقیعی شاری کوت هەیە".
 
بەرپرسەکەی پارتی لە بەغدا دەڵێت، کورسییەک لە شاری کوت "هیچ شتێک لە پارتی نە زیاد دەکات و نە کەم دەکات، بەڵام بوونی کەسێکی کورد کە بڕوای بە دۆزی خۆی هەیە، داکۆکیکار دەبێت لە مافی کوردانی فەیلی و ئەمەش بۆ ئێمە مانای خۆی هەیە؛ هەروەک چۆن لە پارێزگاکانی دیکە برای عەرەبی شیعەمان لە شاری کەربەلا هەیە؛ لە ئەنباریش برایەکی عەرەبی سوننەمان هەیە".
 
پارێزگای واست دابەشبووە بەسەر سێ بازنەدا، 123 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 11 کورسی دەکەن، کە 30 بەربژێریان ئافرەتن، 10 بەربژێریش کوردی فەیلین، کە کێبڕکێ لەسەر کورسییەکی کۆتای کوردانی فەیلی دەکەن لە پارێزگاکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.