وەزارەتی پلاندانان بۆ رووداو: ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق 7 ملیۆنی تێپەڕاندووە

04-11-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراق هەن و تەنیا لە بەغدا زیاتر لە دوو ملیۆن هەن. 
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رۆژی سێشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە، "زیاتر لە 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراق هەن، ئەم ژمارەیەش هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە."
 
هینداوی روونیکردەوە، "نزیکەی چارەکێکی ئەو ئۆتۆمبێلانە، کە دەکاتە زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل، تەنیا لە بەغدای پایتەختن و ئەوەی دەمێنێتەوە بەسەر پارێزگاکانی دیکەدا دابەش بووە." هەروەها گوتی، "هیچ یاسایەک نییە رێگری لەوە بکات هاووڵاتیی عێراقی ببێتە خاوەنی ئۆتۆمبێل، ئەگەر توانای کڕینی هەبێت."
 
سەبارەت بە رێکارەکانی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ رادەیەک کە لەگەڵ توانای شار و شەقامەکاندا بگونجێت، عەبدولزەهرە هینداوی گوتی، "تاوەکو پەیوەندیی بە وەزارەتی پلاندانانەوە هەبێت، تووندوتۆڵیی زیاتر کراوە لە جێبەجێکردنی تایبەتمەندی و پێوەرە عێراقییەکان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل."
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان گوتیشی، "لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە (2026)، پێوەرە عێراقییەکان بەشێوەیەکی ناچاری بەسەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکاندا جێبەجێ دەکرێن و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی واهاوردە بکرێت کە لەگەڵ ئەو پێوەرانەدا نەگونجێت."
 
سەرەڕای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و فراوانکردنی تۆڕی پردەکان لە بەغدا لە ساڵانی رابردوودا، پایتەخت هێشتا بەدەست قەرەباڵخییەکی زۆری هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
 
بەگوێرەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە بەغدای پایتەخت، زیاتر لە حەوت هێندەی توانای لەخۆگرتنی شەقامەکانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.