پێشنیازى هەڵوەشاندنەوەى 28 حیزب دەدرێتە ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق

06-07-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى 28 حیزبى سیاسی دەداتە ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى ئەو کۆمیسیۆنە کە مامەڵەى وەرگرتنى مۆڵەتیان تەواو نەکردووە یان کۆنگرەیان نەبەستووە. 
 
هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لیستێک کە ناوى 28 حیزبی سیاسی تێدان، رەوانەى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کردووە، کە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەیان داون، تاوەکو ئەوان راستاندنیان بۆ بکەن لەبەر پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.
 
هەیمان تەحسین گوتی، 19 لەو حیزبانە ناوى پارتەکەیان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان دیاریکردووە، بەڵام رێشوێنەکانى دیکەیان نەگرتووەتەبەر بۆ تەواوکردنى مۆڵەتەکانیان و، گوتیشى: "نۆ حیزبەکەی دیکە هۆکارى جیاواز هەبوون بۆ بڕیارى هەڵوەشاندنەوەیان، لەوانە ئەنجامنەدانى کۆنگرە و نەکردنەوەى هەژمارى بانکى و نەدانى زانیارى لەبارەى بارەگاکانیان بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان".
 
زیاتر لە 276 حیزبی سیاسی لە فەرمانگەى کاروبارى پارت و رێکخراوە سیاسییەکانى سەر بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون.
 
هەر حیزبێکى سیاسى کە داواى مۆڵەت پێشکێش دەکات، بەگوێرەى یاسای حیزبە سیاسییەکانى عێراق، دەبێت واژۆى دوو هەزار ئەندام لە شارە جیاوازەکان کۆبکاتەوە و لەماوەى 30 رۆژدا هەژماری بانکیى تایبەت بە دارایی حیزبەکە لە بانک بکاتەوە و پابەند بێت بەو پەیڕەوە نێوخۆییەى کە حیزبەکە هەیەتى.
                     
بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى بەوەدا، کە ئەو حیزبانە بە دوو لیستى جیاواز ئاراستەى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران کراون و زۆرینەیان لە  بەغداى پایتەخت و شارەکانى دیکەى نێوەڕاست و باشوورى عێراقن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد عەباسی، جێگری سەرۆکی رێکخراوی بەسریاسا-ی فیدراڵی

ئەحمەد عەباسی بۆ رووداو: هەنگاوی یەکەم بۆ کاراکردنی بە هەرێمکردنی بەسرە دەنێین

جێگری سەرۆکی رێکخراوی بەسریاسا-ی فیدراڵی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی پرۆژەی بە هەرێمکردنی بەسرە دوا و رایگەیاند، ئەم جارە هەنگاوی زۆر بەهێز دەنێن و پشتیوانی جەماوەریی زۆریشیان هەیە. جەختی کردەوە، سوود لە ئەزموونی فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.