پزیشکانی بێسنوور: لە مووسڵ کۆرۆنا 30 هێندە زیادبووە

06-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن موسڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور هۆشداری دەدەن لە خراپیی دۆخی تەندروستیی پارێزگای مووسڵ و دەڵێن "تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوو مانگی رابردوودا 30 هێندە زیادیکردووە".
 
ئیتا هێڵا هانسند، رێکخەری پرۆژەی پزیشکانی بێسنوور لە مووسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "لە پارێزگای نەینەوا پاش سێ ساڵ لە وێرانکاری، زۆربەی نەخۆشخانەکان وێران بوون و سیستەمی تەندروستی خراپە". ئاماژەی بەوەش کردووە "لەو پارێزگایە کە ژمارەی دانیشتووانی 3.5 ملیۆن کەسە، هەر سێ هەزار کەس یەک بێدی بەردەکەوێت".
 
لەبارەی کۆرۆناشەوە هانسند دەڵێت، رێکخراوەکەیان لەو پارێزگایە تاوەکو ئێستا چارەسەریان بۆ 750 تووشبووی کۆرۆنا کردووە.
 
تاوەکو ئێستا لە عێراق ملیۆنێک و 92 هەزار و 741 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشکنینی 140 هەزار و 603 کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، 101 هەزار و 25 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 161 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی.

مالیکی و سوودانی لە یارییەکە کرانە دەرەوە؛ بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەردەکەوێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، هاوکێشە سیاسییەکانی بەغدا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و هەریەک لە نووری مالیکی و محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران دوورخراونەتەوە، لە بەرامبەردا کەسایەتییەکی ئەکادیمی و حیزبی وەک بەهێزترین بەربژێر دەرکەوتووە کە د. باسم حازم حەمید بەدرییە.