رووداو دیجیتاڵ
دادگاییکردنی عەجاج (جەلادەکەی نوگرە سەلمان) لە بەغدا دەستیپێکرد.
دەیان کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، کەسوکاری زیندانییان و شایەتحاڵان لەبەردەم دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە ئامادەن و چاوەڕێ دەکەن بە سزای خۆی بگات.
221 کەس لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، دیالە و سەلاحەدین بانگهێشتکراون لە رۆژی دادگاییکردنەکە دا ئامادەبن.
ساتی بردنەژوورەوەی عەجاج بۆ نێو دادگە بە بەردەم کەسوکاری ئەنفالکراوان pic.twitter.com/euzw55adCu
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 7, 2026
ساڵی 2025، دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی راگەیێنرا کە بە جەلادی ئەنفالکراوان ناسراوە، ئەو تاوانانەی ئاراستەی کراون پەیوەندیدارن بە شەهیدکردنی ئەنفالکراوان لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان، لەو کاتەی کە بەرپرسی گرتووخانەکە بووە.
"زۆر سزام خواردووە، هیلاکیش بم قەینا"، دایە ئامینە چووەتە دادگە و دەیەوێ بە چاوەکانی خۆی دادگاییکردنی عەجاج ببینێت pic.twitter.com/HyxxvvRL3a
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 7, 2026
شەوی چوارشەممە، 06-05-2026، دەیان شایەتحاڵ لە بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو بە چاوی پڕ گریانەوە چیرۆکی ئەشکەنجەدان و شەهیدبوونی کەسوکارەکانیان باس کرد.
مەمە و شیرەکەی بردووەتە دادگە و پیشانی عەجاجی دەدات؛ ئامینە ساڵح، قوربانییەکی ئەنفالە و خوشکەکەی لە زیندانی نوگرە سەلمان لە برسان مردووە pic.twitter.com/H4wv5edWp7
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 7, 2026
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ