لە رووداوێکی هاتووچۆ لە دیوانیە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پارێزگای دیوانیە روویدا و لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکە برینداربوون. 
 
عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری هۆبەی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگەیەکی دەرەکی قەزای ئەلبدێر لە پارێزگای دیوانیە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی ئێم سی یوکان و بارهەڵگرێک روویداوە. 
 
هەر لەوبارەوە، نوئاس سەباح شاکر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە رووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانی بە ئامێر و کەرەستەی تایبەت تەرمەکان لەنێو یوکانەکە دەرهێنراوە و دواتر تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون و رێکاری پێویستی یاسایی گیراوەتەبەر.
 
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی عێراق، ساڵی رابردوو زیاتر لە 14 هەزار رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق: 3 تریلیۆن دینار و 333 ملیۆن دۆلارمان بۆ گەنجینە گەڕاندووەتەوە

وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لە ساڵى 2023ـەوە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی هەژماری گەنجینەی یەکگرتوو، زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار و 333 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاندووەتەوە.