رووداو دیجیتاڵ
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و رایگەیاند، "چەکی بەرگری هێڵی سوورە".
رۆژی چوارشەممە، 6ی ئایاری 2024، ئەکرەم کەعبی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە هاندانی راستەوخۆی ئیسرائیل باسی لە چەکی گرووپەکانی "بەرگری" کردووە.
کەعبی باسی لەوە کرد کە "کەمینەیەک لە نێوخۆی عێراق بوونەتە زمانحاڵیان".
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە هەموو گرووپە چەکدارەکان کرد "بنەمای قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە بە تەواوی رەتبکەنەوە".
کەعبی گوتی، "چەکی بەرگری هێڵی سوورە" و بەو چەکە عێراقیان لە داعش و ئەمریکا پاراستووە"؛ هەروەها گوتی: "ئەو چەکە تاوەکو هەناسەمان مابێت رادەست ناکرێ، تەنانەت ئەگەر گیانیشمان لەسەر دابنێین لێمان وەرناگیرێت".
ئەم هەڵوێستەی ئەکرەم کەعبی لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تەرخانکردنی خەڵاتێکی دارایی راگەیاند کە دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، بۆ هەر کەسێک زانیاریی وردی لەسەر شوێن و جموجووڵەکانی ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، هەبێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ