رووداو دیجیتاڵ
محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانیان سنووریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تووند و تۆڵ کردووە. لەبارەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپاى پاسدارانیش گوتى:"لە مەیداندایە و سەرپەرشتیی شەڕەکان دەکات."
ئەو گوتانەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە دیدارێکدا بوو لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەڤان و ئەکادیمی کە یەکشەممە 8ی ئادار لە بەغدا رێکخرابوو.
محەممەد کازم ئال سادق سوپاسی خەڵکی عێراقی کرد لە پاڵپشتیکردنی ئێران لە جەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و گوتی: "ئەم هەڵوێستە سرووشتی عێراقییەکانە."
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرەو ئەو ئاراستەیەیە کە جەنگەکە رابگیرێ و عێراقیش لەو شەڕەدا تێوەنەگلێندرێت.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، هەندێک لە وڵاتان ئاماژەیان بە رۆڵی نێوەندگیری کردووە، بەڵام سەرکردایەتیی ئێران رەتی کردووەتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە 1600 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ