موقتەدا سەدر بەهۆی جەنگەوە ئەرکی گروپى چەکدارى سەرایا سەلام سنووردار دەکات

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە، ئەرکی گرووپی چەکدارى سەرایا سەلامی سەر بە رەوتەکەى تاوەکو کاتێکى نادیار سنووردارکرد بۆ ئەرکی مرۆیی. ئەو بڕیارەشی بەستووەتەوە بە بەدوورگرتنی عێراق لە شەڕ و بەڵا.
 
ئەو پەیامە 8ی ئاداری 2026 لەلایەن ساڵح محەممەد عێراقی بڵاوکرایەوە کە بە "وەزیری موقتەدا سەدر" ناسراوە.
 
لە پەیامەکەدا کە لەسەر زاری موقتەدا سەدرەوەیە، فەرمان بە گرووپی "سەرایا سەلام" دەدات تاوەکو کاتێکی نادیار تەنیا ئەرکی مرۆیی جێبەجێ بکەن، "بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان لە دەرەوە و ناوەوە".
 
موقتەدا سەدر ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ "بەدوورگرتنی عێراق لە شەڕ و بەڵا".
 
گرووپی سەرایا سەلام سەر بە رەوتی نیشتمانیی شیعەیە و بەشێکن لە پێکهاتەی دەستەی حەشدی شەعبی.
 
ئەو فەرمانە پەیوەندیدارە بە ئاڵۆزیی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر عێراق بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە 28ی شوباتەوە دەستی پێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل

بەغدا سێ مانگ بۆ دەرمان و خۆراک پەنا بۆ ئیبراهیم خەلیل دەبات

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بڕیاری دا بۆ سێ مانگ رێگە بدرێ خۆراک و دەرمان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکرێ، بەڵام دەبێت رێکاری رادەستکردنی گومرگی پێشوەختە بێت و دواتر پاکتاوی مامەڵەکان بکرێ. بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گواستنەوە، ئەو هەنگاوەی بەغدا بۆ رزگاربوونە لە کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی هورمز.