رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان هیچ کەمبوونەوە و کێشەیەک لە گازدا نییە و کارمەندانی کەرتی نەوت هەوڵ دەدەن بەرهەم دوو بەرامبەر بکەن.
رۆژی یەکشەممە 8ـی شوباتی 2026، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "هیچ کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە گازدا نییە."
بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوت، ئامارەکانی بەرهەم و کۆگەکردنی گاز بەم شێوەیەن:
بەرهەمی رۆژانە: 708,952 بوتڵی گاز (هاوتای 8,507 تۆن)
گازی شل بۆ ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون: 848 تۆن لە رۆژێکدا
کۆگای سەرزەوی لە سەرانسەری عێراق: 40,388 تۆن
کۆگای ژێرزەوی: 50,000 تۆن
کۆی گشتیی کۆگاکراو: 90,388 تۆن
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەی گاز 7,300 تۆنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ