پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار چوونەتە حەج

10 خولەک له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئەم ساڵ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە، رایدەگەیێنێت، تەنیا 29 پەرلەمانتار چوونەتە سعودیە.
 
رۆژی هەینی، 8ـی ئایاری 2026، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دوای بڵاوبوونەوەی چەندین ئامار و زانیاری لەبارەی بەشداریی پەرلەمانتاران لە وەرزی حەجی ئەم ساڵ، پێویستە رای گشتی ئاگاداری ژمارە راستەقینەکان بێت و تەنیا 29 پەرلەمانتار بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ گەشتیان کردووە."
 
پەرلەمانی عێراق هۆکاری چوونی ئەو پەرلەمانتارانەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی بەشێکیان ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینین لە پەرلەمان و لە چوارچێوەی "ئەرکێکی فەرمیدا" نێردراون، بە مەبەستی چاودێریکردنی دۆخی حاجیانی عێراقی و بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی وەرزی حەج. 
 
پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکی دیکەیان ئەو کەسانەن کە پێش ئەوەی ببنە پەرلەمانتار و متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنن، ناویان لە تیروپشکی فەرمیی دەستەی حەج و عومرەدا هاتبووەوە و "هەموو مەرجە یاساییەکانیان" تێدابووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، سەفوان بەشیر گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 100 پەرلەمانتار ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە.
 
سەفوان گەرگەری گوتی: "فڕۆکە ئامادەیە؛ هەموو شتێک ئامادەیە، بەڵام رێنمایی هاتووە کە نابێت هیچ پەرلەمانتارێک بچێتە حەج تاوەکو دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت تەواو دەبێت."
 
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران ناویان بۆ چوونە حەج گەڕاوەتەوە و بە بیانووی چاودێریکردنی دۆخی حاجیانی عێراق رەوانە دەکرێن، "لەکاتێکدا کارەکە پێویستی بەو ژمارە زۆرەی پەرلەمانتار نەدەکرد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەکی ریسایکلینی تایە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

یەکەم کارگەی ریسایکلینی تایە لە بەغدا کرایەوە، "ساڵانە سێ ملیۆن تایە فڕێ دەدرێت"

یەکەم کارگەی ریسایکلینی تایەی بەکارهاتوو لە بەغدا دەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پاشماوەکانی و بەکارهێنانەوەی بۆ یاریگەی تاتان و یاریی منداڵان، بەگوێرەی ئەمیندارێتى بەغدا، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تایەی کۆن لەو شارە فڕێ دەدرێت.