رووداو دیجیتاڵ
یەکەم کارگەی ریسایکلینی تایەی بەکارهاتوو لە بەغدا دەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پاشماوەکانی و بەکارهێنانەوەی بۆ یاریگەی تاتان و یاریی منداڵان، بەگوێرەی ئەمیندارێتى بەغدا، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تایەی کۆن لەو شارە فڕێ دەدرێت.
عودەی جەندیل، گوتەبێژی ئەمیندارێتى بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: یەکەم کارگەی ریسایکلینی تایەی ئۆتۆمبێل لە بەغدا کرایەوە کە تایەی کۆن و فڕێدراو دەکاتەوە بە مادەی خاو بۆ بەکارهێنانەوەی لە پیشەسازیی دیکەی وەک ئیسفەنج، راخەرى دەستکردی یاریگەی تاتان و یاریی منداڵان..
کارگەکە رۆژی چوارشەممە، 6ـی ئایاری 2026 کراوەتەوە، بۆ رێگری لە کەڵەکەبوونی تایە کۆنەکان، سووتاندنیان یان فڕێدانیانە بۆ ناو ئاوی رووباری دیجلەوە.
عودەی جەندیل رایگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن تایەی کۆن لە بەغدا فڕێ دەدرێت. ئەو کارگەیە، کە یەکەمجارە لە بەغدا بکرێتەوە، رێگری دەکات لەوەی ئەو تایانە ببنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
ئەو کارە دراوەتە کەرتی تایبەت و لەبری فڕێدانی تایە لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، دەبرێنە ئەو کارگەیە و ریسایکل دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ