ئەنجوومەنی دادوەری: فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژانی هیشام هاشمی دەرچووە

08-07-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن هیشام هاشمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژانی هیشام هاشمی و خۆپیشاندەران دەركردووە و جەختی لەوەشكردەوە، لەبارەی كەیسی قاسم موسڵیح هیچ گوشارێكیان لەسەر نەبووە. 
 
فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق روونیكردەوە، فەرمانی دەستگیركردن دژی چەند كەسێك دەركراوە کە تۆمەتبارن بە كوشتنی چالاكڤان هیشام هاشمی و خۆپیشاندەران. گوتیشی، دۆسێی چەند بكوژێكی خۆپیشاندەرانیش یەكلایی كراوەتەوە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چەند ئەفسەرێك دەركراوە.
 
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی دۆسیەی دەستگیركردن و دواتر ئازادكردنی قاسم موسڵیح، سەركردە لە حەشدی شەعبی رایگەیاند، دادگە بە هیچ شێوەیەك گوشاری لەسەر نەبووە و بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ تاوانباركردنی لە تۆمەتی كوشتنی چالاكڤانان، بڕیاری ئازادكردنی دراوە. 
 
قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنباری حەشدی شەعبی رۆژی 4ی حوزەیرانی 2021 بە تۆمەتی "تیرۆر" لە لایەن تیمەكانی دژەتیرۆرەوە دەستگیركرا. بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ تۆمەتباركردنی، رۆژی 7ی حوزەیران ئازادكرا. 
دەستگیركردنی قاسم موسڵیح بووە هۆی هەڵكشانی گرژییەکان و هێزەكانی حەشدی شەعبی چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییان لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز بڵاوەپێكرد و لە شەقامەكانی بەغدا نمایشی هێزیان كرد بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر حكومەتی فیدراڵی بەمەبەستی ئازادكردنی.
 
رۆژی 6-7-2020 هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنیی عێراقی و گۆشەنووسی رووداو لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە تەقەی لێکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕێک لەو حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە ئەنبار دەست بەسەر 311 هەزار حەبی هۆشبەر گیرا

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەریان لە رێگەی "باڵۆنەوە" لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پووچەڵکردووەتەوە.