رووداو دیجیتاڵ
ئەو ژمارەیەی رۆژنامەی وەقایعی عێراقی کە ناوی حیزبوڵڵا و حووسییەکانی لە لیستی تیرۆر دانابوو، هێشتا لە ماڵپەڕی وەزارەتی دادی عێراقە و لانەبراوە، جگە لەوە لە هەمان ژمارە 142 کەسی دیکە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، لەگەڵ 24 گرووپ و تاقم کە بە تیرۆریست ناسێندراون.
لێوردبوونەوەیەکی رۆژنامەڤانیی رۆژی هیوا جەمال ئاشکرای دەکات، ئەو ژمارەیەی وەقایعی عێراقی زۆر ناو و گرووپی دیکەی تێدایە کە سەرنجیان نەخراوەتەسەر.
بە کۆی گشتی نزیکەی 139 کەس وەکو تاکەکەسیی لەو ژمارەیەی رۆژنامەکەدا کە 4848ـە، بڕیاری سڕکردنی پارە و سامانەکانیان دراوە، ئەوانیش دابەش دەبن بەسەر دوو بەشدا:
تیرۆریستانی نێوخۆ (عێراقی): بەپێی بڕیارەکانی (56-60)، کۆی گشتی 63 کەسن. ئەمانە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالەن و بەهۆی ئەندامێتی لە داعش سزاکە دەیانگرێتەوە واتە هەموویان سوننەن.
لیستی نێودەوڵەتی: بەپێی بڕیاری ژمارە (61)، لیستی 76 کەس بڵاوکراوەتەوە کە زۆربەیان بیانیین (مالیزی، ئەندەنوسی، فلیپینی و هی تر).
بڕیاری ژمارە 61ی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان، 24 گرووپ و تاقم خراونەتە لیستەکەوە کە لە زیاتر لە 25 وڵات بڵاوبوونەتەوە، تێیاندایە یەک ناوە و بە 16 ناوی دیکەوە کار دەکەن و لە لیستەکەدا هەن.
بە گوێرەی دەقی بڕیارەکان هۆکارەکان بە روونی دیاریکراون و لەم چوار خاڵەدا کورت دەبنەوە
- پەیوەندی بە داعش و قاعیدەوە
- پاڵپشتیی دارایی
- جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان
- یاسای سپیکردنەوەی پارە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ