رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "گواستنەوەی داعشە دەستگیرکراوەکان لە سووریاوە بڕیارێکی عێراقی بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی."
ئەو گوتانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ ماهیر تەراونە، باڵیۆزی ئوردن لە عێراق، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوباتی 2026 لە بەغدا کرا.
محەممەد شیاع سوودانی داوای لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد کە هاوکار بن لەو پرسەدا و هاووڵاتییانیان لە "زیندانییە تیرۆریستەکان" بکێشننەوە.
گواستنەوەی ئەو زیندانییانەی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، لە دوای ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤای کوردستان بوو.
سوودانی رایگەیاند: "عێراق پەرۆشە بۆ ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەقامگیرییەکەی".
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو داعشانەی گواستراونەتەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 4583 کەس.
بەگوێرەی راگەیێنراوی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باڵیۆزی ئوردن ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە گواستنەوەی زیندانییەکانی داعش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ