هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
 
میدیای نزیک لە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی 10ـی ئاداری 2026، لەلایەن گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشکراوەتە سەر بنکەی ڤیکتۆریای هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
 
تاوەکو ئێستا روون نییە هێرشەکە بە درۆن یان مووشەک بووە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ، گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 37 هێرشی ئەنجامداوە کە ئەوە زۆرترینە لە 11 رۆژی دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو 37 هێرشەیان لەڕێگەی دەیان درۆن و مووشەکەوە لە دژی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناو عێراق و ناوچەکە ئەنجام داوە.
 
لە 28ـی شوباتەوە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەستی بە هێرش کردووەتەوە و بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشانە راگەیاندووە کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی ئاماری ئەو گرووپە، لە 11 رۆژی رابردوودا 257 هێرشیان ئەنجام داوە، زۆرترینیان لە 24 کاژێری رابردوودا بووە کە 37 هێرش بووە.
 
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە چەند گرووپێکی چەکداری شیعە پێکدێت و زۆربەی چالاکییەکانیان ئاراستەی نێردە دیپلۆماسییە بیانییەکانە، بەتایبەت باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک لەنێو دەریا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

چوار کەشتیی عێراق لە دەرەوەی ئاوە هەرێمایەتییەکانن؛ مەترسی لەسەر یەکێکیانە

چوار کەشتیی عێراق لە دەرەوەی ئاوە هەرێمیەکانن و بەهۆی جەنگەوە کێشە بۆ جووڵەى یەکێکیان دروستبووە؛ 12 کەشتیی دیکە چاوەڕێی چوونە نێو بەندەرەکانى عێراق دەکەن، کە دووانیان کەشتیی نەوتهەڵگرن و بەهۆى داخستنى تەنگەى هورمزەوە راوەستاون