زیلینسکی بۆ سوودانی: ئامادەین لاپەڕەکی نوێ لە پێکەوەکارکردن هەڵبدەینەوە

10-04-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئۆکراینا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی وڵاتەکانیان و شەڕی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.
 
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، پەیوەندیی بە محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کردووە و پێی راگەیاندووە، "ئۆکراینا ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لە پێکەوەکارکردنی دووقۆڵی" لەگەڵ عێراق هەڵبداتەوە.
 
زیلینسکی لە تویتێکدا رۆژی دووشەممە نووسیویەتی، "بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. ئاماژەم بەوە کرد کە ئۆکراینا ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەکارکردنی دوو قۆڵی هەڵبداتەوە."
 
زیلینسکی هەروەها دەشڵێت: "ئێمە رێککەوتین میکانیزمەکانی پێکەوەکارکردن کە پێشتر هەبوون، چالاکیان بکەین و میکانیزمی نوێش دەستپێبکەین."
 
سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە پلانی ئاشتی بۆ ئۆکراینا کردووە، کە مەبەست لێی پلانێکی 10 خاڵیی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووە، زیلینسکی بۆ وەستاندنی شەڕ پێشكێشی کردبوو، کە لە دوای هێرشی 24ی شوباتی 2022ی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، دەستیپێکردووە.
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە دەڵێت: "سەرۆکوەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگیی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئۆکراینا و گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە کە بووەتە هۆی نەهامەتیی گەورە، کردەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هێرشی پێشوو بۆسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەسرە و بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

زیاتر لە 600 هێرش کراوەتە سەر نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە عێراق

ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر حکومەتی عێراق گەیاندووەتە لوتکە تاوەکو کۆتایی بە هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران بهێنێت؛ بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانیش، لە دەستپێکی جەنگی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 600 هێرش کراوەتە سەر بنکە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق.