رووداو دیجیتاڵ
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردن و پەسندکردنی مادەکانی رەشنووسی بودجەی عێراق دەستیپێکرد، پەرلەمانتارێک دەڵێت، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتارە.
کاژێر 7:40 خولەک کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسندکردنی مادەکانی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 و پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان دەستیپێکرد، کە ئەمەی دووەمیان کۆتایی پێهات و پەرلەمان کۆتایی بە خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەکەی هێنا.
بەگوتەی کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، "ئەو مادانەی ماون بەشێکیان ئەمشەو پەسند دەکرێت و ئەگەر رێککەوتن و لێکتێگەیشتن هەبێت هەمووی پەسند دەکرێت، لەنێویاندا مادەی تایبەت بە گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە."
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسندکردنی رەشنووسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک مادەی لێ پەسندکراون، لەنێویاندا مادەکانی 13 و 14ـی تایبەت بە هەرێمی کوردستان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ