رووداو دیجیتاڵ
دوای راگرتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ چەند کاژێرێک، جارێکی دیکە زەنگ بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا.
لە دانیشتنی پەرلەمان، پێنج مادەی دیکە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیادکران و دەنگیان لەسەردرا کە بەمجۆرەن:
1- بودجەى پەرلەمانى عێراق: بەگوێرەى پێشنیازى لیژنەى دارایی پێشکێشکراوە کە تێیدا 418 ملیار و 872 ملیۆن و 567 هەزار دینار وەک بودجەى پەرلەمانى عێراق دیاریکراوە و چۆنیەتیی بە هەمیشەییکردنى فەرمانبەرانى گرێبەستى پەرلەمانى دیاریکردووە.
2- بودجەى دەسەڵاتى دادوەرى: لەو مادەیەدا بودجەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى بە 714 ملیار و 886 ملیۆن و 347 هەزار دینار دیاریکراوە و بودجەى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراقیش بە 15 ملیار و 153 ملیۆن و 950 هەزار دینار دیاریکراوە.
3- دەسەڵاتى ئەنجوومەنى زانکۆکان: بە گوێرەى ئەو مادەیە ئەنجوومەنى زانکۆکان دەتوانن هەژمارى بانکی بکەنەوە بە دۆلار بۆ ئەوەى پەیوەندى لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنى کۆمەک و گرێبەستى دروستکردنى نەخۆشخانە فێرکارییەکان.
4- وەزارەتى دارایی گواستنەوە لە بودجە بکات بۆ تەرخانکردنى پارەى دامەزراندنى 336 کەس بۆ وەزارەتى بەرگرى.
5- دامەزراندنى دوو هەزار کەس بە گرێبەست لە دیالە و سێ هەزار کەس لە میسان.

ئێستا لە کۆی 68 مادەی فەرمی، تەنیا مادەی 15ـى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی عێراق ماوە کە دەنگى لەسەر بدرێت بەهۆى ناکۆکیی فراکسیۆنە شیعە و سوننەکانەوە لەسەرى.
هاوکات پەسندکردنى پێشنیازى گەڕاندنەوەی پاشەکەوتى مووچە ماوە بخرێتە نێو پڕۆژەیاسای بودجە، پێشنیازەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەموو هەوڵێک دەدەن پاشەکەوتی مووچە بگەڕێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ