عێراق هاوردەکردنی تەڕەپیازی قەدەخەکرد

12-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە پاساوی پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی هاوردەکردنی تەڕەپیازی قەدەخەکرد. بە گوتەی بەرپرسی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، ئەو تەڕەپیازەی بەرهەم دەهێنرێت بەشێکی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنێردرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیێنراوێکدا قەدەخەکردنی هاوردەکردنی تەڕەپیازی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە تاوەکو کاتێکی نادیار رێگە لە هاوردەکردنی دەگیرێت لە دەروازە سنوورییەکان، ئەوەش بۆ پاڵپشتی جووتیاری عێراق و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە، بەوپێیەی بەرهەمی ئێستا بەشی پێویستی ناوخۆیی دەکات".
 
بەگوێرەی دەستەی گشتیی ئاماری عێراق، ساڵانە نزیکەی 50 هەزار تۆن تەڕەپیاز لە عێراق بەرهەم دەهێنرێت.
 
جووتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەرهەمهێنانی تەڕەپیاز لە سنووری گەرمیان بەرەو پێگەیشتن دەڕوات و بەشێکی لێی هەناردەی ناوەڕاست و باشوور دەکرێت، ئەو تەڕەپیازەش کە لە خانووە پلاستیکییەکان بەرهەم دەهێنرێت کەمە و لە دەرەوەش هاوردە دەکرێت".
 
لە بازگەکانى حکومەتی فیدراڵ، رێگە نادرێت هیچ بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە ببرێتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، ئەگەر نەسەلمێنرێت کە بەرهەمی ناوخۆییە. 
 
وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق رایگەیاند: "رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگری لە هاوردەکردنی تەڕەپیاز و دزەپێکردنی بۆ ناو بازاڕە خۆجێییەکان".
 
ئەو رێکارە نوێیەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەکاتێکدایە کە ئێستا هاوردەکردنی سێوی زەرد، مۆز، کیوی، ترێ، کاڵەک، شووتی، هەنار، تەماتە، پەتاتە، پیاز، لۆبیا، کولەکە، باینجان، بیبەر و سیر، لە دەرەوەی وڵات قەدەخەکراوە بە پاساوی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئوتومبێلی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق

خاچی سوور لە عێراق: ئۆتۆمبێلەکانمان بۆ کاری دیکە بەکارنەهاتوون

لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق رەتیدەکاتەوە ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ کاری دیکە جگە لە ئەرکی مرۆیی بەکارهێنرابن، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی چەکدار لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی ئەو لیژنەیەوە.