رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی نۆ ساڵان لە کەربەلا لە بۆرییەکی ئاسنیی ئاو گیردەخوات و بەرگریی شارستانی دەری دەهێنن.
رووداوەکە ئێوارەی پێنجشەممە، 12ی شوباتی 2026 بووە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکاری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو منداڵە تەمەنی نۆ ساڵانە و چووەتە ناو بۆرییەکی ئاسنیی ئاوەوە کە بەهۆی چاککردنی تۆڕی ئاوەوە دەرکەوتووە و تێیدا گیری خواردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دیمەنی چۆنیەتیی رزگارکردنی ئەو منداڵەی بڵاوکردووەتەوە لەدوای ئەوەی کە بۆرییە ئاسنەکەیان بڕیوەتەوە.
نەواس سەباح شاکر رایگەیاند: رزگارکردنی ئەو منداڵە ماوەی 20 خولەکی پێچووە لەدوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە شوێنی رووداوەکە، و دوای دەرهێنانەوەی منداڵەکە تەندروستیی باشە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ