سەرکردەیەکی عەسائیب: ئەوەی پشتگیریی حەشدی شەعبی نەکات نابێتە سەرۆکوەزیران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سیاسیی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەڵێت، هەڵوێست بەرامبەر بە دامەزراوەی حەشدی شەعبی "پێوەرێکی بنەڕەتییە" بۆ هەر بەربژێرێک بیەوێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق. دەشڵێت: "هیچ کەسێک ناگاتە ئەو پۆستە ئەگەر پشتگیری لە مانەوەی حەشد نەکات."
 
دکتۆر نەعیم یاسر عەبوودی، یاریدەدەری سیاسیی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان، لە پۆستێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە پاراستنی حەشد "وێنەیەکی راستگۆیانە" و مەرجێکی حەتمییە بۆ هەر کەسێک بییەوێت ببێتە پۆستی سەرۆکوەزیران.
 
ئەم لێدوانانەی عەبوودی لە کاتێکدان، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، رۆژی چوارشەممە 11-02-2026 لەبارەی چارەنووسی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستمی ئەمنیی عێراق و بە یاسا پێکهێنراوە."
 
مالیکی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر رێکخستنێک یان پەرەپێدانێک بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت لە چوارچێوەی تێڕوانینی دەوڵەتدا بێت بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیری، ئەوەشی رەتکردەوە کە پرسی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشد بکرێتە بابەتی "موزایەدەی راگەیاندن".
 
ئەم مشتومڕە سیاسییە لە کاتێکدایە، گوشارە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر لایەنە شیعەکان زیادیکردووە. جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لە چەند کۆبوونەوەیەکدا هۆشداریی داوەتە سەرکردە شیعەکان کە نابێت ئەو گرووپە چەکدارانەی "نزیکن لە ئێران" لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بەشدار بن.
 
حەشدی شەعبی کە لە ساڵی 2014 و دوای فتوای جیهادی کیفائیی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بۆ شەڕی داعش پێکهێنرا، ئێستا خاوەنی نزیکەی 250 هەزار چەکدارە و بەپێی یاسایەک کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، وەک دامەزراوەیەکی فەرمیی سەر بە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان ناسێنراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی مەیدانی تەحریر لە بەغدا

عێراق کاتی دەوامی فەرمی لە مانگی رەمەزاندا کەمکردەوە

ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە مانگی رەمەزاندا، کاتی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومەتییەکان یەک کاژێر کەم بکرێتەوە.