مانگى شوبات شەش هەزار جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون

13-03-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن جیابوونەوە عێراق هاوژین
A+ A-
 رووداو  دیجیتاڵ 

مانگى رابردوو، زیاتر لە 27 هەزار گرێبەستى هاوژینی لە دادگا و دەرەوەی دادگا لە عێراق واژۆکراون، لەبەرامبەردا زیاتر لە شەش هەزار جیابوونەوە هەبووە.
 
بەغدای پایتەختی عێراق، لەڕووی ژمارەى پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و جیابوونەوەش لە پلەی یەکەمدایە؛ نەینەوا لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و بەسرەش لە جیابوونەوە لە ریزبەندى دووەمدان.    
 
بەگوێرەى ئامارەکانی ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، لە مانگى شوباتدا، 27 هەزار و 510 گرێبەستى هاوژینی لە عێراق واژۆکراون، کە پێنج هەزار و 494ـیان لەدەرەوەى دادگا بوون، لە هەمان مانگدا، شەش هەزار و 147 جیابوونەوە تۆمارکراوە، کە هەزار و شەش جیابوونەوەیان لە دەرەوەى دادگا بوون.
 
لەو ئامارەدا کە ئەمڕۆ (13ـی ئادارى 2023) ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە لە بەغدا لە مانگی شوبات، شەش هەزار و 903 گرێبەستی هاوژینی واژۆکراوە، هەروەها هەزار و 436 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
 
پارێزگاى نەینەوا لە پلەى دووەم دێت لەڕووی زۆریی تۆمارکردنى گرێبەستی هاوژینی و هەزار و 904 گرێبەستى لێ واژۆکراوە، لە بەسرەش کە دووەمە لەڕووی زۆریی جیابوونەوە، 805 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە .
 
ئەوە لەکاتێکدایە، لە کانوونى دووەمدا 25 هەزار و 406 گرێبەستى هاوژینی لە دادگا و دەرەوەی واژۆکراون؛ هاوکات شەش هەزار و 335 جیابوونەوە لەهەمان مانگدا تۆمارکرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق

هومام حەموودی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بە زۆرینە یان کۆدەنگی بەربژێرى سەرۆکوەزیران یەکلابکەنەوە

هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، داوا لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات بە زۆرینە بێت یان کۆدەنگی، بەربژێری سەرۆکوەزیران یەکلا بکەنەوە. بە پێویستیشی دەزانێت هاوپەیمانییەکە لە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەوە بچێتە ئاستی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.