ئیمامی مەهدی، رەوتی سەدری لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بە سڕکردن دا

14-04-2023
هێمن بابان رەحیم
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شاری نەجەف بەهۆی ئیمامی مەهدی و موقتەدا سەدرەوە شەوێکی ئاڵۆزی بەڕێکرد. رووداوەکە بەهۆی بانگەشەی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی ناسراو بە "خاوەن دۆز"ی لایەنگری موقتەدا سەدر بوو، کە بڕیار بوو شەوی رابردوو لە مزگەوتی کوفە، موقتەدا سەدر وەک ئیمامی مەهدیی رابگەیێنن و بەیعەتی پێبدەن.
 
حەیدەر محەممەد جەبر، ئەمینداری گشتیی گرووپی خاوەنەکانی دۆزەکە دەڵێت، "برایانم لە گەلی مەزنی عێراق؛ برایانم لە رەوتی سەدری شەریف، سڵاوی خواتان لێ بێت، لە گەندەڵیی گەندەڵکاران و ستەمی ستەمکاران و سەرشۆڕیی رزگارمان نابێت تاوەکو لەبەر دەرگەی چاکسازیی ئەمیندار، مەعسووم لە ئالی محەممەد نەبین. پێویستە داوای لێبکرێت دەست لە دوورکەوتنەوەکەی هەڵبگرێت و دادپەروەرییەکەی بڵاوبکاتەوە."
 
خاوەنی دۆزەکە، گرووپێکی شیعەی عێراقن، باوەڕیان وایە موقتەدا سەدر بنبڕکەری ئەو گەندەڵییەی عێراقە کە 20 ساڵە نزیکەی 1500 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و خەڵکەکەی بەدەست نەهامەتییەوە دەناڵێنن. 
 
ئەندامێکی گرووپی "خاوەنی دۆز" باس لەوە دەکات، "برایانی بەڕێز، لەم رۆژە پیرۆزانەدا کە 10 شەوی دوایی رەمەزانی پیرۆزن، مانەوە لە مزگەوتی کوفە هەیە کە ئیمامی ئیمانداران موقتەدا سەدر خودا بیپارێزێت بە پێویستی زانیوە، لەوێ هەڵمەتێکی گەورە بۆ راگەیاندنی بەیعەت بە ئیمامی نێردراوی چاوەڕوانکراو سەیید موقتەدا سەدر دەبێت؛ رایدەگەیێنین کە ئەو ئیمامی چاوەڕوانکراوە و ئێمەش لەژێر فەرمانی ئەودا دەبین."
 
بانگەشەکە موقتەدا سەدری تووڕەکرد؛ رەوتی سەدری بۆ ماوەی ساڵێک سڕکرد و مەزاری باوکیشی تاوەکو دوای جەژن داخست. سەدر رایگەیاند، لە سەرکردایەتیکردنی رەوتی سەدر بەردەوام نابێت، ئەگەر خاوەنی دۆزەکە و کەسانی گەندەڵ و تاوانکارە گەورەکانی تێدابێت.
 
دوای تویتەکانی سەدر، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستگیرکردنی 65 ئەندامی گرووپەکەی راگەیاند کە بە "مافیا" ناوی بردن و تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگەی دایە پاڵیان. رەوتی سەدریش ئەو گرووپە بە دروستکراو ئامانجدار ناودەبات.
 
حوسێن کەربەلایی، گوتاربێژی نوێژی هەینیی کەربەلا ئاماژە بەوە دەکات، "پرسەکە مەهدی نییە، دوورە لە خودا و لە مەهدییەوە، ئایین و ئیمام و پەیامەکانیان بە کەسانێکی نەفام و نەزان سەربخەن، یەکێک لەوانە وەرگێڕی ئەمریکییەکان بوو و ئێستا بانگەشەی خاوەن دۆز دەکات، بەشێکی دیکەیان لە رەوتی سەدری دەرکراون، دووڕوون."
 
بەلای شیعەکانەوە ئیمامی مەهدی دوانزەیەم و دوایین ئیمامی ئەوانە، لە ساڵی 255ـی کۆچی، واتە هەزار و 189 ساڵ لەمەوبەر لەدایکبووە و لە ساڵی 329ـی کۆچی دیارنەماوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی ژیانی سەر زەوی دەردەکەوێتەوە و خەڵک لە نادادی رزگاردەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.