رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکات کە لەپشت کوشتنی یەنار محەممەد، چالاکڤانی بواری ژنانەوەن، کە سەرەتای ئەم مانگە لە بەغدا کوژرا.
یەنار محەممەد، تەمەن 65 ساڵ، لە 2ی ئاداری 2026 لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدا کوژرا.
رێکخراوەکە راپۆرتێکی لەبارەی کوژرانی ئەو ژنە چالاکڤانە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەدەستی دوو ماتۆرسوار کوژراوە.
سارە سەنبەر، لێکۆڵەری کاروباری عێراق لە رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگەیاند: "یەنار محەممەد سەرکردەیەکی ئیلهامبەخش و بەهێز بوو، لە بەرگریکردن لە ژنان ماندووبوونی نەدەزانی، یەنار شایستەی دادپەروەرییە و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە هێنانەدی."
یەنار محەممەد لە ساڵی 2003 بەشدار بوو لە دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی ژنان لە عێراق و یەکەم شێڵتەری پاراستنی ژنانیشی کردەوە کە 1300 ژنی لەخۆ گرتووە.
رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگەیاندووە، دووبارەبوونەوەی کوژرانی هاوشێوەی یەنار محەممەد بەهۆی دەربازبوونی تۆمەتبارانە لە سزا. داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکرێن، کە لەپشت کوشتنی ئەو چالاکڤانەوەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ